وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه ڕووسیه ڕێگریی له پشكێنه‌رانی ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی شیمیایی له دومای سووریه كردووه.
سه‌ره‌تای حه‌وتووی ڕابردوو كارناسانی نێوده‌وڵه‌تیی ڕێكخراوی نه‌هێشتنی چه‌كی شیمیایی سه‌ردانی ده‌مێشق پێته‌ختی سووریه‌یان كرد كه قه‌راربوو لێكۆڵینه‌وه له ناوچه‌ی شیمیایی لێدراوی دوما بكه‌ن، به‌ڵام ژان ئایو لودریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه، ڕووسیه‌ی به‌وه تاوانبار كرد كه ڕێگریی له پشكێنه‌ران كردووه و نه‌یهێشتووه چاویان به شوێنی ڕووداوه‌كه بكه‌وێ.
هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر شاری دووما كه زیاتر له ٦٠ كوژراوی لێكهوتهوه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون و ٥٠٠ كه‌سیش به‌و ماده شیمیاییه مه‌سمووم بوون.
پزیشكان و یارمه‌تیده‌ران له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ی پێداگریی له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه له‌و شوێنه چه‌كی شیمیایی بكار هاتووه و كه له لایه‌ن ڕووسیه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێكرابوو و كه له ئاكامدا هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی بۆسه‌ر ناوه‌نده شیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی لێكهوتهوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌نووسێ كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ لێكۆله‌رانی نێوده‌وڵه‌تی شوێنی هێرشی شیمیایی واته شاری دوومایان نهپشكنیوه. سه‌ره‌ڕای چاوپێنهكهوتنی لێكۆله‌ران به شوێنی ڕووداوه‌كه ڕووسیه پێشتر ئه‌و شوێنه‌ی پاك كردبووه‌وه و هیچ شوێنه‌وارێكی لێ نه‌هێشتبوو.