سه‌رۆكی ستادی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوهكانی پارێزگای كرماشان گوتی، ٢٤ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه و به‌ڵام ٣٧ یه‌كه‌ی دیكه‌ی به نیوه‌چڵی ماوه‌ته‌وه و ئێستا كاری له‌سه‌ر ناكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی ته‌سنیم، ڕه‌زا خواجه‌یی وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه ٣٥ هه‌زار و ٢٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون له ناوچه بوومه‌له‌رزه لێدراوهكانی پارێزگای كرماشان بوونی هه‌یه كه ٥٩ هه‌زار و ٦٤٢ یه‌كه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه و پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه كه ١٣ هه‌زار یه‌كه له ئاواییه‌كان پێویستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
خواجه‌یی وێڕای ئاماژه به بوونی ٥٩ هه‌زار یه‌كه‌ی بوومه‌له‌رزه لێدراو گوتی، نزیك به ٣٧ هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون پێویستی خێرایان به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه كه ئه‌گه‌ر بێتوو بگاته وه‌رزی گه‌رما مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی هه‌یه.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ تا ئێستا ٧٠٠ حاڵه‌ت كارئاسانی و وه‌رگرتنی وام بۆ ئه‌و یه‌كانه كراوه و ئه‌ویش پاش ئه‌وه پێیان ده‌ده‌ن كه به‌شێك له كاره‌كانیان له‌سه‌ر بیناكه ئه‌نجام دابێ و بۆ قۆناخی دووهه‌می ده‌بێ تێچووی ئه‌و یه‌كانه بكرێ.