نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند كه ڕووسیه به هۆی پشتیوانیكردن له حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د سزا بدرێ و گه‌مارۆی توندی بخرێته‌سه‌ر.
نیكی هێلی، نوێنه‌ری ئه‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو به سی بی ئێسی ڕاگه‌یاند كه گه‌مارۆی چروپڕ ده‌خرێته‌سه‌ر ڕووسیه و هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ فه‌رانسه و بریتانیا ڕهشنووسێكیان ئاماده كردوه كه ئه‌گه‌ر له شورای ئه‌منیه‌تی ئه‌و ڕێكخراوه په‌سند بكرێ به خێرایی له‌سه‌ر ڕووسیه جێبه‌جێ ده‌كرێ و چوارچێوه‌ی دیاریكراو بۆ وتوێژه‌كان و قه‌یرانی سیاسیی سووریه داده‌نرێ.
هه‌روه‌ها نیكی هێلی له وتووێژێكی دیكه‌دا به فاكس نیوزی ڕاگه‌یاند كه 3 مه‌رج هه‌یه كه ئه‌مریكا هێزه‌كانی خۆی له سووریه بكشێنێته‌وه كه یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌رته‌شی سووریه گه‌ره‌نتی ئه‌وه بدا كه هیچ كات چه‌كی شیمیایی به‌كار نه‌هێنی، داعش له ناوچه پاك بكرێته‌وه و كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ئه‌و وڵاته به‌جێ بێڵێ و بچێته‌وه سنووره‌كانی خۆی.
هه‌روه‌ها كۆشكی كرملین ڕایگه‌یاند كه سه‌ركۆماری ڕووسیه و ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕێكه‌وتن كه هێرشی نیزامیی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی زیانیان له ڕه‌وتی دانوستانه‌كانی سووریه داوه.
ژان ئایو لودریان له و پێوه‌ندییه‌دا گوتی به‌م زووانه ڕهشنووشی پێشنیاركراوی گه‌مارۆكانی سه‌ر ڕووسیه بۆ شورای ئه‌مینه‌ت ده‌نێرێ و پاشان ده‌ست به كۆبوونه‌وه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ئه‌و وڵاته ده‌كرێ كه مه‌كرۆن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه نابێ كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وانه بكا.