ڕێبه‌ری وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكومكردنی هێرشی شیمیایی سووریه بۆسه‌ر خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی داوایان له كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كرد كه دهستێوزهردانهكانی كۆنماری ئیسلامیی ئێرانیش له ناوچه‌دا ڕاگرن.
ڕێبه‌ری ٢١ وڵاتی عه‌ره‌بی له ٢٢ ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له به‌یاننامه‌یه‌دا پاش كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی زه‌هران له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان سه‌باره‌ت به هێرشی شیمیایی به‌شار ئه‌سه‌د كرد و كرده‌وه‌كانی ناوبراویان به جینایه‌ت زانی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه به توندترین شێوه ده‌بێ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی بكرێ و هه‌ر بۆیه له سه‌ره‌تای ده‌سپێكی شه‌ڕی نێوخۆی سووریه ئه‌و وڵاته له ئه‌ندامه‌تیی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب هه‌ڵپه‌سێردراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه “به پێویست ده‌زانین قه‌یرانی سووریه له ڕێگه‌ی سیاسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ.”
مه‌له‌ك سه‌ڵمان، پاشای عه‌ره‌بستان له سه‌ره‌تای كرانه‌وه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌دا، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه سه‌باره‌ت به یاخی بوونی ئێران له ناوچهدی هه‌ڵویست توند و پێویست بگرن.
به‌هرام قاسمی چه‌ند كاتژمێر پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب گوتی، “زۆر به داخم بۆ هه‌موو ماده‌كانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه.”
ئه‌میر قه‌ته‌ر به هۆی كێشه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌شداریی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نه‌كردبوو و وهم پێشمه‌رج ئه‌وه‌یان بۆ دانابووه كه پێوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێ.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عەرەبستان، له‌و کۆبوونەوەیەدا پشتیوانییكردنی ئێران له حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن و ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی تاران له كاروباری وڵاتانی عه‌ره‌بی مەحکوم کرد و داوای له کۆماری ئیسلامیی ئێران كرد، ڕێز له دراوسێكانی بگرێ و له وڵاته‌كانیان بەجێ بێڵێ.
شایانی باسە كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ڕێگه‌ی سپای قورسی سەر بە سپای پاسدارانی ئێران به‌سه‌ركردایه‌تی قاسم سلێمانی، ده‌ست لە کاروباری وڵاتانی عێراق، سووریە، لوبنان و یه‌مه‌ن