میدیا ڕۆژاوایی و ئیسراییلییهكان ده‌ڵێن، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له عه‌مبارێكی چه‌كوچۆڵ له پارێگاری حه‌له‌ب بیسترا كه شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئیسراییل ئه‌و شوێنه نیزامییه‌ی بۆردومان كردبێ.
به‌پێی هه‌واڵی جوراولیم پۆست ده‌نووسێ كه له ئاكامی هێرشێكی ئاسمانیی ئیسراییل بۆسه‌ر پایه‌گایه له ناوچه‌ی “جه‌به‌ل عه‌زان” كه تایبه‌ت به هێزكانی سپای پاسداران و حیزبۆڵای لوبنان بووه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره ڕووی داوه كه شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ی لێ بووبێ.
هێرشی ڕۆژی ڕابردوو و ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی پایه‌گایه‌كی سپای پاسداران و حیزبۆڵای لوبنان له سووریه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی سووریه به ڕه‌سمی ته‌ئید نه‌كراوه و له میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
سكای نیوز له‌و پێوه‌ندییه‌دا ده‌نووسێ، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه به هۆی بۆردومانی ئاسمانیی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو بوو.
هه‌روه‌ها هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زمان چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریه ده‌ڵێ، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له پایه‌گایه‌كی گه‌وره‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران، حیزبۆڵای لوبنان و هێزه‌كانی ئه‌سه‌د ڕووی داوه كه تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵێك هه‌واڵی دژ به یه‌ك هه‌یه كه له میدیاكاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی “دی پی ئه‌ی”ی ئاڵمان له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتی، هێشتا ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه هۆكاری ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بۆردومان بووه یان به هۆی ڕووداوێكه‌وه بووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌واڵده‌ریی “ئه‌لمه‌یدان”ی سه‌ربه حیزبۆڵای لوبنان به‌گشتی هه‌ر چه‌شنه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌و پایه‌گا نیزامییه ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها كۆشكی سپی له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندبوو كه هێرش كردنه‌سه‌ر بنكه و پایه‌گا نیزامییه‌كانی سووریه له به‌رنامه‌ی ئه‌و هێرشانه‌دا نه‌بوو و ته‌نیا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی شیمیایی به‌شار ئه‌سه‌د بووه.