كۆماری ئیسلامیی ئێران بازاڕه‌كانی بازرگانیی عێراق به عه‌ره‌بستان و توركیه دۆڕاند. عێراق نه‌یهێشت ماشێنه بارهه‌ڵگره‌كانی ئێران بێنه نێو خاكی وڵاته‌كه‌یان.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی كاری “ئیلنا” كۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی ڕابردوو، ڕه‌زا ئومیدوار ته‌جریشی، سه‌رۆكی خانه‌ی پیشه‌سازی و سامانه‌كانی لاوانی ئێران ڕایگه‌یاند كه ” عێراق ئیزنی نه‌داوه ماشێنه بارهه‌ڵگره‌كانی ئێمه پێی له خاكی وڵاته‌كه‌یان بنێن.”
ناوبراو وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی كه عێراق تێچووی بازرگانیی بۆ بازرگانانی ئێران قورس كردووه گوتی، “ئێمه ئه‌وه قه‌بووڵ ناكه‌ین، تێچووی به‌رگرییكردن له عێراق و پاراستنی له ده‌ستی داعش له ئه‌ستۆی ئێمه بێ و بازاڕهكانیشی به ده‌ست عه‌ره‌بستان و توركیه‌وه بێ.”
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا ده‌ڵێ، “ڕێكه‌وتنی عه‌ره‌بستان و عێراق له بواری بازرگانییه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌ركردنی كۆماری ئیسلامیی ئێران له بازاڕه‌كان دایه و گوتیشی ئێستا عه‌ره‌بستان جێگره‌وه‌ی هه‌نارده‌ی سمیتی ئێران بۆ عێراقه و هه‌نارده‌ی ئێمه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه.”
ته‌جریشی له‌و پێوه‌ندییه‌دا كاردانه‌وه‌ی له خۆی نیشان دا و گوتی، به‌غدا له‌گه‌ڵ ئێمه ناڕاسته و تا ئێستا لبه ڕوونی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێمه نه‌كردووه.
پێشتریش ئه‌حمه‌د عهلهموئهلمێهدی، پێشنوێژی هه‌ینیی شاری مه‌شهه‌د گوتبووی، “ئێمه قه‌بوڵی ناكه‌ین ئێران له سووریه و عێراق شه‌ڕ دژی داعش بكا و قازانج و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بۆ وڵاتانی دیكه بێ.” ناوبراو له حاڵێكدا ئه‌و قسانه ده‌كا كه كۆماری ئیسلامیی ئێران هێزی گه‌وره‌ی نیزامیی له عێراقدا پێك هێناوه به‌ڵام له بواری بازرگانییه‌وه نه‌یتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بێ و كاربه‌ده‌ستانی عێراق ده‌ستی ئه‌و وڵاته‌یان له‌و پێوه‌ندییه‌دا كورت كردووه‌ته‌وه و هه‌ر ئێستا هه‌نارده‌ی نه‌وت كه‌ركووك بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ستاوه.
سه‌ره‌ڕای ڕێكه‌وتنی نه‌وت و هه‌ناردنی له ڕێگه‌ی ئێرانه‌وه قه‌راره به‌و زووانه نه‌وتی شاری كه‌ركووك وه‌ك پێشوو له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یحان له توركیه‌وه بڕوا و توركیه‌ش بگه‌ڕێته‌وه بازنه‌ی بازرگانیی عێراق.