دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی تلویزیۆنی‌دا ڕایگه‌یاند كه هێرشی نیزامیی هاوبه‌شه ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌رانسه دژی دامه‌زاروه نیزامی و شیمیاییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی پێكردووه.
ڕۆژی ڕابردوو كاتژمێر ٩ی شه‌و به كاتی ئه‌مریكا، دۆناڵد ترامپ له په‌یامێكی تلویزیۆنی‌دا ڕایگه‌یاند كه ئێستا بڕیاری هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر دامه‌زراوه شیمیاییه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كرد و به خێرایی جێبه‌جێ ده‌كرێ. ئه‌و هێرشه له كاردانه‌وه‌ی شیمیایی بارانكردنی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د له شاری دوومای وڵاته‌كه‌ی بووه كه ٣ وڵات بڕیاریاندا هه‌موو دامه‌زراوه شیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته له ناوبه‌رن.
له‌و هێرشه‌دا ٢ وڵاتی بریتانیا و فه‌رانسه‌ش به ڕه‌سمی به‌شداری ئه‌و هێرشه‌ن.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆشكی كرملین له به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای مه‌حكوم كردنی ئه‌و هێرشه بڵاوكرده‌وه كه فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان شوێنه نیزامی و شیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان نه‌پێكاوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه هه‌واڵده‌رییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ، فڕۆکە شهڕكهرهکانی ئەمریکا، فەرەنسه و بریتانیا ١٠٠ تا ١٢٠ مووشەکیان، له سێ دامه‌زراوه‌ی دروستکردن و عەمبارکردنی چەکی شیمیاویی رێژێمی سووریه داوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیه‌ش بڵاوی كردەوە كە وڵاته‌كه‌ی هێرشی ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌ڕانسه له دژی رێژێمی سووریه به كاردانه‌وه‌یه‌كی گونجاو ده‌زانێ و پێشوازی لێده‌كا.
كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش بێده‌نگ نه‌بوو و هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی ته‌سنیم ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا، بریتانیا و فه‌رانسه ده‌ست له كاربواری سووریه وه‌رده‌ده‌ن و له ئێگهی ئاسمانییه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته ده‌كوژن.