Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پێنجشه‌ممه ۳۱ ی جۆزه‌ردانی ۱۳۹۷ | 21/06/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

بەردەوامیی چالاکیی تەبلیغاتی بە بۆنە ساڵرۆژی دامەزراندنی یەکیەتیی لاوان دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان

12/04/2018 | 16:52:30
+A
-A

لە درێژەی چالاکیی تەبلیغی بە بۆنەی ٧٥مین ساڵی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لاوانی تێکۆشەر و سەربە ڕێکخستنەکانی یەکیەتیی لاوان لە شارەکانی  بانە و مەریوان  ،لە چالاکییەکی تایبەت ،  لەگەڵ یەکیەتیی لاوان  پەیمانی وەفایان نوێ کردەوە.

بەبۆنەی ٢٢ی خاکەلێوە یادی ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو بەرانبەر بە ٢٢ی خاکەلێوە لاوانی درێژەدەری ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و لایەنگرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شارەکانی  بانە و مەریوان  لە چالاکییەکی تەبلیغی‌دا ڕێزیان لە ساڵرۆژی دامەزرانی ئەو رێکخراوە نەتەوەیی و بەئەزموونە گرت.

لە ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتیی لاوانی دێموکرات ، تێکۆشەران و لاوانی  بە ئەمەگی شاری بانە بەبڵاو کردنەوەی تراکت و درووشمی تایبەت لەو شارە  بەتایبەتی لە گۆڕستانی سلێمان بەگ و داوێنی ئاربابا، پەیمانی رێز و وەفایان لەگەڵ یەکیەتیی لاوان دووپات کردەوە.

بەشی تەشکیلاتی یەکیەتیی لاوان بەو بۆنەوە دەستخۆشی بە لاوانی شۆڕشگێڕی بانە  و مەریوان دەلێ و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێ.