پوورە حەبێ دایکی یەکێک لە شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستان بە ناوی شەهید برایم عەلیپوور، چەند رۆژ لەمەوپێش لە تەمەنی ٨١ ساڵەیی بە هۆی نەخۆشییەوە لە شاری بانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەو دایکە جەرگسووتاوە تاقە کوڕێکی هەبوو بەناوی برایم عەلیپوور ، کە لە بەهاری ١٣٦١ی هەتاوی لە ڕێگای نێوان بانە بۆ سەردەشت بە فیشەکی سپای داگیرکەر ، لە سەر مافە ڕەواکانی شەهید کرا.
شەهید برایم عەلیپوور نموونەی پێشمەرگەیەکی ئازا و فیداکار بوو کە لە تەمەنی پێشمەرگایەتیدا لە دەیان شەڕ و دەرگیری لە گەڵ هێزەچەکدارەکانی رێژیم بەشداری کردو، لە چەند شەڕی پادگانی بانە، کەلی خان، کامیاران، دووئاو، بەتایبەتی لە ناوچەی بانە بۆ سەردەشت وەکوو خەباتکارێکی چاونەترس، بەرگری لە خاک و وڵات کرد و هەتا لەو پێناوەشدا گیانی پێشکەش بە بارگای ئازادی کرد.
شیاوی باسە بنەماڵەی سەرفەرازی شەهیدان بەتایبەتی دایکانی ڕووسوور، جێگەی و پێگەی تایبەتیان لە دڵی خەڵکی کوردستان هەیەو نموونەی خۆڕاگری و بەردەوامبوونی خەباتی گەلی کوردن.
هەر بۆیە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ئەرکی خۆی دەزانێ، وێڕای پرسە وسەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکاری پوورە حەبێ و بنەماڵەی شەهید برایم عەلیپوور ، خۆی لە خەمیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.