كۆشكی سپی ڕایگه‌یاند كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا، ڕێژیمی سووریه و ڕووسیه‌ی به تاوانباری سه‌ره‌كیی هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر شاری دوما زانی.
سارا ساندێز، وته‌بێژی كۆشكی سپی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه دۆناڵد ترامپ به‌شار ئه‌سه‌د و پوتین به تاوانباری سه‌ره‌كیی هێرش بۆسه‌ر دوما زانی و ئێستا ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له حاڵی تاوتوێكردنی شێوه‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سووریه‌یه و گوتی هه‌موو بژێرهكانه له‌سه‌ر مێزی كارن و دوایین بڕیاری ترامپ به‌م زووانه ئاشكرا ده‌كرێ.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی ڕابردوو له لاپه‌ڕی تویتێری خۆیدا ده‌نووسێ كه ” ڕووسیه ئاماده به، مووشه‌كه‌كانمان له ڕێگه دایه. مووشه‌كه‌كانی ئێمه نوێ، جوان و زیره‌كن.”
هه‌ر به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌ی ترامپ، وڵاتانی ناوچه و به تایبه‌ت هاوپه‌یمانی سووریه به شێك له هێزه‌كانیان له‌و وڵاته كشاندووه‌ته‌وه و ڕووسیه‌ش هێزێكی گه‌وره‌ی نیزامیی له‌و ناوچه‌یه دوور خستووه‌ته‌وه و حیزبوڵای لوبنانیش هێزه‌كانی هێناوه‌ته‌وه سه‌رسنووره‌كانی خۆی و فڕۆكه مسافیركێشیهكانی جیهان به‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته‌دا هاتوچۆیان ڕاگرتووه.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ تزار می، سه‌رۆك وه‌زیری بریتانیا پشتیوانیی خۆی له ئه‌گه‌ری هێرشی نیزامیی ئه‌مریكا بۆسه‌ر سووریه ڕاگه‌یاند و گوتی قه‌راره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ڕێوه‌بچێ.
تزار می له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی، به بێ مۆڵه‌تی پارلمانیش پشتیوانی له هه‌ڵویستی نیزامیی ئه‌مریكا ده‌كه‌ین.