كرێكارانی پۆڵای ورمێ چه‌ندین مانگه هه‌قده‌سته‌كانیان وه‌رنه‌گرتووه و داوایان له پارێزگاری ئه‌و شاره كردووه كه به هه‌لومه‌رجیان ڕابگه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیلنا، هه‌قی بیمه‌ی كرێكارانی پۆڵای ورمێ كه چه‌ندین مانگه دواكه‌وتووه نه‌دراوه. هه‌ندێك له كرێكاران ماوه‌ی ١٠ مانگه مووچه‌ی دواكه‌وتوویان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌و كرێكاران ده‌ڵێن، داواكارییه‌كانی ئێمه له خاوه‌نكار و ئیداره‌ی كاری پارێزگا هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه و هه‌ر بۆیه په‌نامان بۆ پارێزگار هێناوه و هاوكاریمان بكا و لێپێچینه‌وه له خاوه‌نكاره‌كه بكا.
كرێكارانی پۆڵای ورمێ له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٨ جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه بردووه كه كۆتایی ڕۆژه‌كانی ساڵی ١٣٩٦، خاوه‌نكار به‌ڵێنی دا كه سه‌دی ١٠ داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ بكا به‌ڵام هه‌ر له چوار چێوه‌ی قسه‌دا بوو.
ئه‌و كرێكارانه گوتیان، له سه‌ره‌تای ساڵی نوێیه‌وه پارێزگارمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌ڵێنیان داوه به‌دواداچوون بۆ گیروگرفته‌كانیان بكه‌ن.