چالاکێکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری کرماشان، پاش ٦٨ ڕۆژ بەندکران لە گرتووخانەی ئێڤین لە شاری تاران و، هەروەها له زیندانی ماكۆش كامیار جه‌وده‌ت كه به هۆی پشتیوانی كردن له عه‌فرین ده‌سبه‌سه‌ركرابوو،بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی ڕابردوو، سەعید ئیقباڵی چالاکی مەدەنیی کورد و خەڵکی شاری کرماشان لە زیندانی ئێڤین بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە، ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندانی ساڵی پێشوو، بە فڕۆکە لە شاری کرماشانەوە بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرایەوە.
بەرپرسانی دەزگای قەزایی زیندانیی ئێڤین ئەو کات ڕایانگەیاندبوو، کە سەعید ئیقباڵی هەتا ٢ مانگی دیکە بە بێ پارێزەر لە “قەرەنتینە” ڕادەگیرێ.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕێبەندان، لە شاری کرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی”، دەسبەسەر کرا.
هاوكات له هه‌مان ڕۆژدا به‌ندكراوێكی دیكه‌ی كورد به ناوی كامیار جه‌وده‌ت له زیندانی ئه‌و شاره به دانانی بارمتهی٨٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو ڕۆژی 25ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو به هۆی به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌حكومكردنی هێرشی ئه‌رته‌شی توركیه بۆسه‌ر شاری عه‌فرین له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان له شاری ماكۆ ده‌سبه‌سه‌ر كرا.