داوەرێكی کوردی خەڵکی گەورەشاری کرماشان، وەکوو داوەری نموونە لە کێبڕکێ جیهانییەکان دەسنیشان کرا.
بە پێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان داوەرێکی کوردی خەڵکی گەورەشاری کرماشان، بە ناوی “شەیهان شەریفمحەممەدی” وەکوو داوەری نموونە، لە کێبڕکێ جیهانییەکان دەسنیشان کرا.
ئەو داوەرە کوردە لەسەر داواکاریی ئەلکسی بەرپرسی شۆرای داوەران (کێی دەبلیو یو)( kwu) کە بۆ کاری داوەری لەو کێبڕكیێە بانگهێشت کرابوو، وەکوو داوەری نموونەی کێبڕکێی نێونەتەوەیی “کاپی ئۆپێن کیووکۆشینـ”ی ساڵی ٢٠١٨ لە وڵاتی ئەرمەنستان دیاری کرا.
کێبڕکێی نێونەتەوەیی کیووکۆشینی کاراتەی “کاپی ئۆپێن” بە بەشداریی ٣٠ وڵات لە چوارچێوەی ٣٨ تیم بە مێوانداریەتی وڵاتی ئەرمەنستان بەڕێوە چوو.
جێی ئاماژەیە لە ساڵانی ڕابردوودا سەرەرای نەبوونی ئیمکانات و وەپشت گوێ خرانی شارە کوردەکان لە هەموو بوارەکاندا بە تایبەت لە وەرزشدا، وەرزشوانانی کورد توانیویانە لە بوارگەلی جیاجیای وەرزشی دا لە ئاستی ئێرانە جیهاندا پلەی باش و سەرکەوتووانە بەدەست بێنن.