Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۸ ی خه‌رمانانی ۱۳۹۷ | 19/09/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی سەڵماس بە هۆی نەبوونی پارە ڕاگیرا

11/04/2018 | 17:34:57
+A
-A

ماوەی یەک ساڵە دورستکردنی نەخۆشخانەی ١٦٠ تەختی شاری سەڵماس، لە پارێزگای ورمێ، بە هۆی دابیننەکردنی بوودجە ڕاگیراوە.

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی “ئیسنا”، موڕتەزا ئەسغەری، فەرمانداری شاری سەڵماس، لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە نەخۆشخانەی ١٦٠ تەختی شاری سەڵماس، لە یەک ساڵی ڕابردووەوە بە هۆی نەبوونی پارە و تێچووی ماددی  هیچ کارێکی لێنەکراوە و بە گشتی ئەو پڕۆژەیە وەستاوە.

هەروەها ناوبراو ڕایگەیاندووە: ئەو نەخۆشخانەیە لە زەوییەکی ٥ هێکتاری سازکراوە و تەنیا سەدی ١٨ی لە کارەکانی ئەنجام دراوە و هەتا ئێستا بڕی ٦ میلیارد تمەن پارە لەو پڕۆژەیە خەرج کراوە و بۆ تەواوکردنی ئەو نەخۆشخانەیە بڕی ٥ میلیارد تمەنی دیکەی پێویستە و لە ساڵی ڕابردوودا هیچ بوودجەیەک بۆ ئەم نەخۆشخانەیە دابین نەکرابوو و بەو هۆیەوە ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە ئەو پرۆژەیە وەستاوە.

شایانی باسە ڕاگیرانی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی شاری سەڵماس، تەنیا پڕۆژەیەک نیە کە لە پارێزگای ورمێ وەستاوە، بەڵکوو لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی تەرخان نەکردنی بوودجە پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە تووشی گیرو گرفت هاتوون و ڕاگیراون .