بنەماڵەیەکی ڕەوشتبەرزی ناوچەی سنە کە کوڕەکەیان بە هۆی رووداوی هاتوچۆ تووشی مەرگی مێشکی دەبێ، بە بەخشینی ئەندامی جەستەی رۆڵەکەیا گیانی چەند کەسی دیکەیان لە مردن رزگار کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی خۆرنیوز میلاد حەقشناس خهڵکی ئاوایی گهنمان و دانیشتووی شاری سنە بووه کە به هۆی رووداوی هاتوچۆ لە شاری تاران لە رێکەوتی١٤ی خاکهلێوە تووشی مەرگی مێشک هاتووە و، چەندرۆژ لەمەوپێش لە سەر ڕاسپاردەی خۆی و ڕەزامەندی بنەماڵەکەی ئەندامانی جەستەی بەخشرایە چەند کەس لەوانەی وا پێویستییان بەو ئەندامانە هەبووە و ، بەم کارە مرۆڤدۆستانە ژیانی نوێ بە چەند هاووڵاتی خۆی بەخشی.
میلادی تەمەن ٢٣ ساڵان ماوەی یهک ساڵ پێش ئێستا کارتی بەخشینی ئەندامانی جەستەی دەرهێنابوو تا لە ئەگەری هەر ڕووداوێکدا ئەندامە زیندووەکانی لەشی گیانی مرۆڤەکانی تر ڕزگار بکەن.
ناوبراو خوشکەزای مامۆستا “عادڵ بەرزنجی”یە کە یەکێکە لە چالاکان و هەڵسووڕاوانی بواری زمان و ئەدەبی کوردی و چەندین ساڵە لە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەت بە زمان و ئەدەبی کوردی دەکا.