فه‌رید كه‌ریمی، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی تابناكی له سنه به‌دوای شكایه‌تی زانكۆی زانستی پزیشكیی كوردستان بۆ دوایین به‌رگرییه‌كانی خۆی ده‌بێ له ماوه‌ی 5 ڕۆژدا خۆی به داسه‌رای گشتی و ئینقلاب له‌و شاره بناسێنێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی سایتی تابناك، فه‌رید كه‌ریمی، به‌ڕێوه‌به‌ری سایتی تابناك له سنه كه له لایه‌ن زانكۆی زانستی پزیشكیی كوردستان به تۆمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ و هاندانی ڕای گشتی شكایه‌تی لێكرابوو، ده‌بێ له ماوه‌ی 5 ڕۆژی داهاتوودا خۆی به لقی یه‌كه‌می دادسه‌ری گشتی و ئینقلاب له‌و شاره بناسێنێ دوایین به‌رگرییه‌كانی خۆی بكا.
فه‌رید كه‌ریمی پێشتر به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه كردن له لایه‌ن پۆلیسی فه‌تاوه 2 جار بانگ كراوه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ناوبراو ڕۆژی 24ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سكاڵای زانكۆی پزیشكیی كوردستان بۆ لقی یه‌كه‌می دادسه‌رای گشتی و ئینقلاب له‌و شاره بانگ كراوه و تۆمه‌ته‌كه‌یان پێڕاگه‌یاندووه.