باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریكا هێرشی شیمیایی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌و حه‌وتوویه‌ی دوومای سووریه‌ی به جینایه‌ت زانی و كۆماری ئیسلامی و به‌شار ئه‌سه‌دی به بكه‌رانی ئه‌و شیمیابارانه تاوانبار كرد.
خالید بنی سه‌لمان، باڵوێزی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریكا و كوڕی مه‌لیك سه‌لمان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له په‌یامێكدا ڕوو به خه‌ڵكی شیمیایی لێدراوی دووما له سووریه گوتی، عه‌ره‌بستان ئه‌و كرده‌وه و جینایه‌ته مه‌حكوم ده‌كا و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد كه له هه‌مبه‌ر كوشتنی خه‌ڵكی بێتاوانی سووریه بێده‌نگ نه‌بن و هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر دووما ١٨٠ كوژراوی لێكهوتهوه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌و باڵوێزه‌ی عه‌ره‌بستان له ئه‌مریكا ده‌ڵێ، به‌رده‌وامیی هێرشی شیمیایی بۆسه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له لایه‌ن ڕێژیمی سووریه‌وه و پێشێلكردنی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌كارهێنانی چه‌كی قه‌ده‌خه‌كراو له لایه‌ن ئه‌سه‌د و دهستوپێوهندییهكان مه‌حكوم ده‌كه‌ین.