لە سەرەتای ئەمساڵەوە ١١ کرێکاری “ارکان پالپ”ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام دەرکراون.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ١١ کرێکاری “ارکان پالپ”ی پاڵاوگەی گازی شاری ئیلام لە سەرەتای ساڵی نوێوە، بە هۆی نادیارەوە لەسەر کارەکەیان دەرکران.
هەواڵدەریی “ئیلنا” لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە کە، ژمارەیەک لە کرێکارانی دەرکراو، ئەندامی شورای ئیسلامی کار لەو یەکە بەرهەمهێنەرە بوون و ئەمەش کرێکارانی دیکەی زیاتر نیگەران کردووە.
ئەو هەواڵدەرییە لە زمان چالاکانی کرێکارییەوە بڵاویکردووەتەوە، خاوەنکار دەبێ لە پێوەندی لەگەڵ دەرکردنی ئەو کرێکارانە ئێمە بە قەناعەت بگەیەنێ و دەبێ ئێمە بزانین بۆ هاوکارەکانمان لە سەرەتای ساڵی نوێدا بێکار بوون.
ئەو کرێکارانە سەرەڕای نیگەرانی لە دەرکردنی هاوکارەکانیان دەڵێن: چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی بەڵێنیەکانین و داوا لە خاوەنکارەکەمان دەکەین هەرچی زووتر ئەو بەڵێنانەی پێ دابووین جێبەجێی بکا.
شایانی باسە مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو کرێکارانی پاڵاوگەی گازی ئیلام بەهۆی وەدواکەوتنی ساڵانەی ٥ ساڵەی خۆیان لەلایەن خاوەنکارەکەیانەوە لە بەردەم بینای ئەو پاڵاوگەیە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان دەربڕی و داوای وەرگرتنی پارە وەدواکەوتووەکەیان کرد بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆیان پێنەدراوەتەوە.