سەربازێکی کورد، خەڵکی شاری پیرانشار پاش تەقینەوەی مین لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ پێش، سەربازێکی کورد بە ناوی “عەلی مەحموودی” کوڕی ڕەسووڵ خەڵکی گوندی “دەربکە”ی سەربە شاری پیرانشار بە هۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینی بەجێماوی شەڕی ٨ ساڵەی نێوان ئێران و عێراق لە شاری قەسری شیرین گیانی لە دەست دا.
ئەو ڕووداوە لە کاتێکدا ڕووی داوە، کە ئەو سەربازە کوردە تەنیا ٢ مانگی مابوو سەربازییەکی تەواو بکا.
تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چۆنییەتی ئەو ڕووداوە بڵاو نەکراوەتەوە و میدیا و ناوەندە حکوومەتییەکانی ڕێژیمش لەو پێوەندییەدا، بێدەنگیان هەڵبژاردووە لە بڵاوکردنەوەی خۆیان بواردووە.
شایانی باسە بە پێی ئاماری سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، لە ماوەی یەک ساڵێ ڕابردوودا ٤٣ هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مین کوژرا و بریندار بوون.