هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری پیرانشار، ٦ کۆڵبەری کوردیان دەستگیر کردوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان چەند ڕۆژ لەوەپێش هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری پیرانشار، لانیکەم ٦ کۆڵبەری کوردیان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە کە هەتا ئیستا ناسنامەی کەس لە دەسبەسەرکراوەکان بە ناوەکانی”عەلی قادری، محەممەد قادری، ئیراهیم قادری و لوقمان قادری”.ڕوون ئاشکرا کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ئەو کۆڵبەرانە لەبەردەستدا نیە.
دەسبەسەرکرانی ئەو کۆڵبەرانە لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدیعا دەکەن هیچ کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئێران و بە تایبەت نە کوژراون و نە دەسبەسەر کراون، بەرپرسانی ڕێژیم ئەو کوڵبەرانە بە قاچاخچیی شتومەک ناو دەبەن.
شایانی باسە بەپێی ئاماری ناوەندە هەواڵدەرییەکان لە سەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە هەتا ئێستا لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ٢ کۆڵبەر کوژراون و ٣ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.