پاتریک پوویانە، بەرێوەبەری گشتی شیرکەتی “تۆتاڵ”، لە گفتوگۆ لەگەڵ گۆڤاری ئابووری ” لە_ زە_ کۆ” گووتی: بەردەوامی چالاکییە ئابوورییەکانی ئەو شیرکەیە لەمەو بەدوا پێوەندی بە بڕیاری ترامپەوە هەیە.
شیرکەتی فەڕانسەوی “تۆتاڵ” قەراردادنامەیەکی لەگەڵ ئێران لە لووتکەی کۆنسێرسیۆم واژۆ کردووە بۆ کارکردن لەسەر گۆڕەپانی گازیی کەرتی یازدەی پارسی باکوور ، کە لە گرینگترین گۆڕەپانەکانی گاز دێتە ژمار.
ئەو گۆرەپانە گازییە لە ساڵی 1970ی زایینی دۆزراوەتەوەو بە هاوبەشی ئێرانو قەتەر کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکا هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە لە دوازدەی مانگی مەی ئەوساڵ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی پاشەکشە دەکا.
هەر لەو پێوەندییەدا پاتیک پوونە دەڵێ: لە ئەگەری زیندوو بوونەوەی گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ، تێدەکۆشی کە ئامریکا شیرکەتەکەی نەخاتە لیستەی ئەو گەمارۆیانە.
بەرێوەبەری گشتی “تۆتاڵ” لە درێژەدا گوتی: بەڵام ڕوون نییە کە دەوڵەتی ئامریکا وڵامی ئەرێنی بداتەوە بەو داواکارییەی ئێمە، هەر بۆیەش لە ئەگەری وڵامی نەرینی ئامریکا ئێمە ناچارین چالاکییە ئابوورییەکانمان لە ئێران هەڵپەسێرینو لەو وڵاتە پچینە دەرەوە. هەر بۆیەش بەردەوامیی چالاکییەکانمان لە ئێران پێوەندی بە ڕای تڕامپو دەوڵەتەکەی هەیە.