لە درێژەی سەرکەوتنی وەرزشوانانی کورد لە کێبڕکێی جیهانییەکاندا، یەکەم میداڵی زێڕی کێبڕکێی “یوو اس ئۆپێن”، وەرزشوانێکی کورد توانی یەکەم میداڵی ئەو کێبڕکێیە بەرێتەوە.
بە پێی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، وەرزشوانێکی کورد، بە ناوی “سەعید ئەحمەدی” کاراتەکاری شاری کرماشان، لە کێبڕکێی نێونەتەوەیی وشکارۆی ئەمریکا، توانی میداڵی زێڕی کێبڕکێی “یوو اس ئۆپێن”، بە دەست بێنێ.
ناوبراو لە کێشی ٧٥ کیلۆدا توانی بە سەر ڕکەبەرەکانیدا سەر بکەوێ و بۆ یەکەمجار لە ئێراندا، میداڵی زێڕی کێبڕکێی “یوو اس ئۆپێنـ”ی وشکارۆی وڵاتی ئەمریکا بە دەست بێنێ.
ئەحمەدی لە فیناڵدا، توانی کاپیتانی تیمی میللی ئەمریکا، بە ناوی “تام اسکات” شکست بدا، و یەکەم میداڵی ئەو کێبڕکێیە لە نێو ئێرانییەکاندا بە دەست بهێنێ.
پێویست بە ئاماژەیە کە وەرزشی یووس اس ئۆپێن، یەکێک لە بەناوبانگترین کێبڕکێیەکانی وشکارۆی ئەمریکایە و ئەو کێبڕکێیە بە بەشداریی زیاتر لە ١٠٠ وەرزشوان لە سەرتاسەری جیهاندا بەڕێوە دەچێ.