ڕۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست له دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا ده‌نووسێ كه بانكی فیوچێر له وڵاته به‌حره‌ین كه زیاتر له یه‌ك ده‌یه‌یه هاوكاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كا گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێرانی پێشێل كردووه و لێكۆڵه‌رانی وڵاتی به‌حره‌ین به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته بانكی فێوچێر له ساڵه‌كانی نێوان ٢٠٠٤ و بۆ ٢٠١٥ لانیكه‌م ٧ میلیارد دۆلاری له ڕێگه‌ی بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ بانكه‌كانی ئێران گواستووه‌ته‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌و بانكه به پێ به‌ڵگه به میلیاردها دۆلاری به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران یارمه‌تی كردووه.
به‌حره‌ین نیزیك به 2 مانگ له‌وه‌پێش به بینینی په‌روه‌نده‌یه‌كی مهشكووك له دادگای نێوده‌وڵه‌تی له لاهه‌ی وڵاتی هوله‌ند شكایه‌تی له‌و بانكه كردووه كه به شێوه‌ی ناقانوونی مهعامهڵهی كردوه و به‌ڕێوه‌به‌رانیشی دوو ئێرانی بوون كه زوو زوو به‌ڵگه ئابوورییه‌كانی ئه‌و بانكهیان گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی كه شناسایی نه‌كرێن.
هه‌روه‌ها واشنگتۆن پۆست ده‌نووسێ، نه بانكی فیوچێر و نه نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماده نه‌بوون وه‌ڵامی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه بده‌نه‌وه و تا ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان له خۆیان نیشان نه‌داوه.
بانكی فیوچێر له ساڵی ٢٠٠٤ به هاوكاریی دوو بانكی ئه‌لئه‌هلیی به‌حره‌ین و بانكی ناوه‌ندیی كۆماری ئیسلامیی ئێران دامه‌زرا كه پێشتر ئه‌و بانكه‌ی به‌حره‌ین به پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران تاوانبار كرابوو و ئورووپا و ئه‌مریكاش له لیستی ڕه‌شی گه‌مارۆكانی خۆیان هاویشتبوو.
ڕۆژی ڕابردوو واشنگتۆن پۆست نووسی، كه ئه‌و بانكه ئێستا داخراوه و پێوه‌ندیی به ده‌یان شیركه‌تی بیانییه‌وه هه‌بووه.