Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
هه‌ینی ۳۱ ی خاکه‌لێوه‌ی‌ ۱۳۹۷ | 20/04/2018 | کاتژمێر:
ئێران

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ ژنان له‌ مه‌جلیس: ناڕازیان به‌ حیجابی زۆره‌ملێ، نه‌ “فاسیدن و نه‌ سه‌ربه‌ بێگانه‌ن”

03/04/2018 | 19:26:36
sarokiiijinannn

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ ژنان له‌ مه‌جلیسی شورای‌ ئیسلامی له‌ كاتی‌ تاوتوێكردنی‌ ناڕازییان به‌ حیجابی زۆره‌ملێ گوتی‌، قه‌راره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ گرووپێك له‌ كۆمه‌ڵناسان، نوێنه‌رانی‌ ده‌زگای قه‌زایی و ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به‌ حیجاب پێ بێ كه‌ ته‌نیا ژنان ناگرێته‌وه‌ به‌شێك له‌ پیاوانی‌ ئێرانیش دژی‌ حیجابی زۆره‌ملێن.

په‌روانه‌ سه‌له‌حشووری‌، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ ژنان له‌ مه‌جلیسی شورای‌ ئیسلامی به‌ سایتی‌ خه‌به‌ریی جه‌مارانی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ حیجابی زۆره‌ملێ بووه‌ته‌ قانوون و ناڕازییان ده‌بێ پێڕه‌وی‌ لێبكه‌ن، به‌ڵام ده‌زگای قه‌زایی و ده‌ستوپێوه‌ندییه‌كانی‌ نابێ به‌ ناڕازییان بڵێن تێكده‌ر و سه‌ربه‌ وڵاتانی‌ بێگانه‌ن.

ڕابین ڕایت، ڕاڤه‌كاری‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ ڕاپۆرتێكدا له‌ نیویوركێر ده‌نووسێ، ناڕه‌زایه‌تیی كچانی‌ شه‌قامی‌ ئینقلاب له‌ تاران هێورترین و ئارامترین ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌و سه‌ده‌یه‌ بووه‌.

ویدا موه‌حێدی‌، ڕۆژی‌ 6ی‌ به‌فرانباری‌ ساڵی‌ پێشوو له‌ تاران له‌چكه‌كه‌ی‌ به‌ دارێكه‌وه‌ كرد و به‌ نیشانه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی‌ ده‌ربڕین له‌ حیجابی زۆره‌ملێ ئه‌و كاره‌ی‌ جووڵانه‌وه‌یه‌كی‌ مه‌ده‌نیی دیكه‌ی‌ ‌ به‌ مێژوویی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران زیاد كرد.

به‌شێك له‌ به‌رپرسانی‌ كۆماری‌ ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تیی حیجابی زۆره‌ملێ به‌ وریاكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌زانن و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه‌ نیوه‌ی‌ خه‌ڵكی‌ ئێران پشتیوانی‌ له‌ نه‌بوونی‌ حیجاب ده‌كه‌ن.

ڕێژیمی‌ ئێران به‌ده‌ست وشه‌ی‌ “كۆماری‌ ئیسلامی”یه‌وه‌ گیری‌ خواردووه‌ كه‌ یه‌كه‌م جار كۆمار بێ یان ئیسلام و له‌ ڕێگه‌ی‌ شه‌رعه‌وه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێ یان له‌ ڕێگه‌ی‌ خه‌ڵكه‌وه‌ ئه‌وه‌ كێشه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ له‌ ئێراندا ناوه‌ته‌وه‌ و جه‌ناحه‌كانی‌ نێو ده‌سه‌ڵاتیش بیرو بۆچوونی‌ جیاوازیان هه‌یه‌.

عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران وێڕای‌ ڕه‌خنه‌گرتن له‌ ڕۆژی‌ جیهانیی ژنان ئه‌و كات گوتی‌، “بێگانه‌كان به‌و هه‌مووه‌ دروشمه‌وه‌ نه‌یانتوانی‌ هیچ بكه‌ن ته‌نیا چه‌ند كچێكیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند لێره‌ و له‌وێ سه‌ریان ڕووت كرد و شتێكی‌ ئه‌وتۆ نه‌بوو.”

سه‌له‌حشووری‌ له‌ درێژه‌دا گوتی‌، ناڕه‌زایه‌تی به‌ حیجابی زۆره‌ملێ شتێكی‌ نوێ نیه‌ و به‌رده‌وام له‌ شێوه‌ و شكڵی‌ جۆراوجۆر كاردانه‌وه‌ی‌ لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و نابێ به‌ ده‌ستێوه‌ردانی‌ بێگانه‌ی‌ ناوبرین و چونكه‌ تایبه‌ت به‌ چین و توێژێك نیه‌ و ژن و پیاو ناناسێ و،  شتێكی‌ گشتگیره‌.