ئۆبێربانكی ئۆتریش هه‌موو چالاكییه‌كانی به هۆی گه‌مارۆ نوێیه‌كانه‌وه ڕاگرت.
ڕۆژنامه‌ی “دی پرسه”ی وڵاتی ئۆتریش له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا ده‌نووسێ، ئۆبێر بانكی وڵاته‌كه‌ی كه یه‌كه‌م بانك بوو پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی ساڵی 2015ی سه‌ر ئێران چالاكییه‌كانی خۆی له‌و وڵاته ده‌ست پێكردبوو دوای گه‌مارۆ نوێیه‌كانی ئه‌مریكا بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئه‌و بانكه به‌ڕه‌سمی هه‌موو چالاكییه‌كانی خۆی له‌و وڵاته ڕاگرت و ئێستا هه‌موو پڕۆژه‌كانی وه‌ستاندووه.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه ئۆبێربانك یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین بانكه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یه ته‌نیا له وڵاتی كۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی شكست هاتووه. ئه‌و شیركه‌ته له بواره‌كانی ئاسنه‌ڕێ، نیروگای ئاوی، پڕۆژه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی پاك، ته‌ندروستی و سڵامه‌ت و هه‌روه‌ها گه‌ڵاڵه ئه‌ندازیارییه‌كان چالاكیی كردبوو.
ئۆبێربانك حهوتهمین گه‌وره بانكی ئۆتریشه. به پێی ڕاپۆرتی “جرۆزئالم پۆست”، “فرانتز گاسێل بێرگێر”، سه‌رۆكی ئه‌و بانكه زۆر به ووردی ئاگای له هه‌موو ڕووداوه‌كانی جیهان هه‌یه و به تایبه‌ت گه‌مارۆكانی ئه‌و دواییانه‌ی ئه‌مریكای جیددی گرتووه و بۆیه بڕیاری دا هه‌موو كاره‌كانی خۆی له ئێران ڕابگرێ.
دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا قه‌راره ڕۆژی 22ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران درێژ نه‌كاته‌وه و گه‌مارۆ بخاته‌سه‌ر ئه‌و وڵاته و داوای له یه‌كیه‌تیی ئورووپا كرد خۆی یه‌كلا بكاته‌وه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ساڵی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و ڕێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی ئێران كرابوو كه قه‌راربوو له ماوه‌ی 2 ساڵدا بڕی یه‌ك میلیارد یۆرۆ سه‌رمایه‌گوازاری بكا و دووهه‌مین بانكی دیكه كه ئه‌و كات گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا كرد دانسكه بانكی دانمارك بوو كه به بڕی 500 میلیۆن یۆرۆ چالاكییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ 10 بانك له‌و وڵاته ده‌ست پێكرد.
شایانی باسه پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێك له گه‌مارۆكانی به‌رنامه‌ی ناوكی و ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی زلهێزه‌كان و كۆماری ئیسلامیی ئێران ناسراو به به‌رجام بازرگانیی دوو لایه‌نه به‌رزبوویه‌وه به‌لام به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی ئه‌مریكا و لێدوانه‌كانی ترامپ و هه‌ڵوێسته‌كانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا كۆماری ئیسلامیی تووشی قه‌یران كردووه.