چالاکانی ژینگەپارێزی شاری پیرانشار, کەمپێەینی سێزدەبەدەری خاوێنیان ڕاگەیاند. بە پێکهێنانی ئەو کەمپەینە داوا لە خەڵکی کوردستان دەکەن ژینگەی کوردستان بپارێزن، بە تایبەتی سبەی ١٣ی خاکەلێوە کە بە سیزدەبەدەرەو پێی نەریتی کۆن خەڵکێکی زۆر ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەکان و داوێنی سروشت دەکەن .
چالاکانی ژینگەپارێز کە لە کۆمەڵێک کەسی ژینگەدۆستو خۆڕسک پێکهاتووەو ڕێکخستنیان لە پێناو پاراستنی ژینگەو سرووشتی کوردستانە.
شایانی باسە ژینگە پارێزانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرەڕای ئەوەی کە حکوومەت هیچ یارمەتییان ناکات، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا توانیویانە لە رێگەی چالاکییەکانیانەوە نەریتی ژینگە پارێزی ببووژێننەوەو لە لایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە پێشوازی و پشتیوانییەکی بەرچاویان لە کراوە.
شیاوی باسە ژینگەپارێزانی کورد هەموو ساڵێک کۆمەڵیک چالاکیی فەرهەنگی و مەدەنی بەڕێوەدەبەن و، لە بەڕێوەبردنی بۆنە نەتەوەییەکانیش دەوری بەرچاویان هەیە.