یه‌كیەتی ئورووپا، پێشنیاری گەمارۆی نوێ بۆسه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران، تاوتوێ ده‌كا.
ڕۆژی ڕابردوو هەواڵدەریی ڕۆیتێرز بڵاویكرده‌وه، باڵیۆزه‌كانی یه‌كیەتیی ئورووپا، هه‌وڵده‌ده‌ن پێش كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئەو یەکیەتییە كه له ڕۆژی ٢٦ی خاکەلێوە به‌ڕێوه ده‌چێ، گەمارۆی نوێ به‌سه‌ر کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بسەپێنن.
دیپلۆماتكارێکی یەکیەتیی ئورووپا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه قەرارە بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی گەماروی نوێ بۆسه‌ر ئێران تا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه یان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بدرێ.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نهێنیی بریتانیا و فهڕانسە و ئاڵمان، پێشنیاری گەمارۆی نوێیان بۆسه‌ر ئێران كردووه، هۆكاره‌كه‌ش بۆ مووشه‌كه بالیستیکەکان و ڕۆڵی ئێران له شەڕی سووریە گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ئەو گەمارویانەی کە قەرارە بخرێتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەک پێش‌گرتن بە ئەگەر هاتنەدەری ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ناکیی ئێرانە.