باوکی یەکێک لە شەهیدانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرانشار بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتوە، محەممەد قادرزادە ناسراو بە خاڵەمینە باوکی شەهید مستەفا قادرزادە خەڵکی گوندی کۆنەلاجانی پیرانشار لە ڕێکەوتی ٧ی خاکەلێوەی ٩٧ی هەتاوی بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچیدوایی کرد.
ئەو بەڕێزە جیا لەوەی باوکی شەهیدێکی رووسووری حیزبە، بە هۆی هەستی نەتەوایەتی و نیشتماندۆستیەوە لە ناوچەی پیرانانی پیرانشار کەسێکی جێگای متمانە و خۆشەویستی خەڵک بوو.
شیاوی باسە کوڕی کاک محەممەد بە ناوی مستەفا قادرزادە پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات ساڵی ١٣٧٤ی هەتاوی بە هۆی تەقینەوەی مین لە قەندیل، گیانی خۆی لە پێناوی ئاوەدانی سەنگەری خەبات و تێکۆشان بەخت کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە وێڕای هاوخەمی و سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری پیرانشار بەتایبەتی کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کاک محەممەد قادرزادە خۆی لە خەمیان بە شەریک دەزانێ