وته‌بێژی ڕەسمیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و مووشه‌كه‌ی لە لایەن حوسییەکانەوە ئاراسته‌ی ڕیاز كرا، دروستكراوی ئێرانه و پیداگریی كرده‌وه، كه ریاز مافی خۆیه‌تی وڵامی تاران بداته‌وه.
توركی مالیكی وته‌بێژی ڕەسمیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند: “میلیشیای حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن مووشه‌كی بالیستیکی دروستكراوی ئێرانیان نە عەرەبستانەوە ناوە.”
هەروەها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه، كه ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و جۆره مووشه‌كه له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه، مه‌ترسیی زۆر گه‌وره‌ی بۆ سه‌ر ئەمنیەتی نێوده‌وڵه‌تی هەیە.
تورکی مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه مووشه‌كی حووسییه‌كان پێشێلكردنێكی ئاشكرای قانوونی نێوده‌وڵه‌تییه لەبەر ئەوەی کە ناوچه مه‌ده‌نییه‌كانی پێکاوە، هەروەها ناوبراو لە درێژەدا گوتی، “وڵاتی یه‌مه‌ن به‌ده‌ست کۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیا توندڕهوهكانییهوه پێوە بووە.”
ناوبراو لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێ، عەرەبستان به‌مافی خۆی ده‌زانێ له‌كات و شوێنی خۆیدا وه‌ڵامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بداته‌وه و گوتیشی: “ئێران وه‌كو ڕێخۆڵه كوێره‌یه له جه‌سته‌ی جیهان”.
خالید بن سەلمان، باڵیۆزی عەرەبستان لە ئەمریکا ئەمڕۆ گوتی، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پێشێلکردنی قانوونە نێودەوڵەتییەکان بەردەوامە و وەک هەمیشە لە وڵاتانی، سووریە، عێراق، لوبنان، بەحرێن و یەمەن پاڵپشتیی تیرۆریزمە.
باڵیۆزی عەرەبستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێری خوی‌دا نووسیویە: “کۆماری ئیسلامیی ئێران، چەک و تەقەمەنی و مووشەک بۆ حووسییەکانی یەمەن دابین دەکا و ئەمکارە، پێشێلکاریی بڕیارنامەکانی شوڕای ئەمنیەتی نەتەوە یەکگرتووەکانە”.
ناوبراو لە درێژەدا دەنووسێ “پەروەندی تاران پڕ لە مەرگ و وێرانکارییە. ئەوان لە تەقینەوەکانی سالی 1996 لە بووئینس ئایرێسی پێتەختی ئاڕژانتین و تەقینەوەکانی ڕیاز لە ساڵی 2003 دەستیان هەبووە”.