جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، ئەگەر بێتو ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران گۆڕانکاریی تێدا نەکرێ، ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.
ڕاج شا، جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی رۆژی ڕابردوو لە کۆنفراسنێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران، لەوەر ئەو باوەڕەیە کە دەبێ گۆڕانی تێدا بکرێ، چونکە پێی وایە یەکێک لە خراپترین ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیەکانی مێژووی ئەمریکایە.
هەروەها ناوبراو لە بەشێکی دیکەی لە قسەکانیدا گوتی، “ترامپ لەسەر گۆڕانکاری ڕێکەوتنی ئێران هەم لە ئاستی کۆنگرە و هەم لە ئاستی هاوپەیمانەکاندا پێداگرە و ئەگەر بێتو لەو ماوە زەمەنییە دیاری کراوەدا گۆڕانکاریی تیدا نەکرێ، ئەمریکا بە ڕەسمی لێی دەکشێتەوە”.
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ٦ زلهێزی جیهانی، ئەمریکا، فەرانسە، چین، ڕووسیە، بریتانیا لەگەڵ ئەڵمان هاوینی ساڵی ٢٠١٠ ڕێککەوتنی ئەتۆمییان واژۆ کرد، کە پاش هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ، داژایەتیی خۆی لەگەڵ ئەو ڕێککەوتنە دەربڕی.
لە لایەکی دیکەشەوە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ڕادەگەیەنێ کە ئەو ڕێکەوتنە یەکلا بووەتەوە و بە هیچ جۆرێک وتووێژێک لەو بارەیەوە ناکرێ.