بە پێی هۆکارگەلێکی نادیار، ژماری کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە مەترسی سنوورداشیان لەسەرە ڕوو لە زیادبوونە، کە لە ئەگەری سنوورداشبوونیان مەترسی گرتنی درێژماوەو تەنانەت سێدارەشیان لەسەرە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان_ ڕۆژهەڵات لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە هوندرمەندی پەناخوازی کورد “شاهۆ مرادی” دانیشتووی وڵاتی ئۆتریش کە ئەندامی ئۆرکێستێر سەمفۆنیکی “کارنتێن”ی (kärnten) ئەو وڵاتەیە، ئێستا لە مەترسی دیپۆڕتکرانو گەڕاندنەوەی بۆ ئێرانی لەسەرە.
لە ئەگەری سنوورداشبوونی ناوبراو بۆ ئێران، بە ڕەچاوکردنی ڕابردوو و چالاکییەکانی لە ئێرانو هەروەها بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێرانو بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی جیددی سێدارەی لەسەرە.
بەرپرسانی قەزایی ئۆتریش بە شاهۆ مرادیان ڕاگەیاندووە کە بەمزووانە دیپۆڕت دەکرێتەوە بۆ ئێران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان_ ڕۆژهەڵات، وەکوو رێکخراوێکی یاساییو داکۆکی مافی مرۆڤی کوردو تەواوی نەتەوە غەیرە فارسەکانی ئێران، داوا لە سەرجەم رێکخراو، چالاکانی سیاسیو مەدەنیو تەواوی ئەو کەسانەی کە لە رێگای سەربەستیو مافی مرۆڤ تێدەکۆشن دەکا، کە بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن رێگربن لە هێنانەوەی ئەو هونەرمەندە کوردە بۆ ئێران.