ماوهی٤مانگه كرێكارانی شاره‌داریی شاری مه‌هاباد له پێدانی مووچه خۆی بواردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌هاباد ماوه‌ی ٤ مانگه حه‌قده‌ستیان وه‌رنه‌گرتووه و هه‌روه‌ها پاره‌ی زێده‌كاریی 2 مانگی سه‌رماوه‌ز و بهفرانباریشیان نه‌دراوه‌تێ و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه پشت گوێیان خستووه.
به‌پێی قسه‌ی یه‌كێك له كرێكاران كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو كرێكارانی شاره‌داریی له ئه‌ستۆیه ده‌ڵێ، شاره‌داریی بڕی مووچه‌ی دواكه‌وتووی ٨ میلیارد و ٣٠٠ میلیۆن تمه‌ن به كرێكاران قه‌رزداره كه شاره‌داری ئه‌و ده‌ست ئه‌و ده‌ستیان پێده‌كا و هه‌ر ڕۆژێ بهڵێنیهكیان پێده‌دا.
پێشتریش كامڕان عه‌لیزاده ئازه‌ر، شاره‌داری شاری مه‌هاباد گوتبووی، بێ سه‌ره‌و به‌ریی ماڵی له شاره‌داریی ئه‌و شاره‌دا كراوه كه به پێی لیست ئێستا ته‌نیا ٩٧٥ كه‌س كار ده‌كه‌ن و ناوبراو ئه‌وه به هێزێكی زۆر ده‌زانێ.