بوومه‌له‌رزه لێدراوانی شاری سه‌رپێل زه‌هاو پاش تێپه‌ڕاندنی وه‌رزی سه‌رما و له ژێر به‌فر و باراندا له سه‌ره‌تای به‌هار كۆمه‌ڵێك له كانێكس و خێوه‌ته‌كانیان ئاگریان تێبه‌ربوو.
موحێبه‌ت جه‌ماڵی نیا، فه‌رمانداری سه‌رپێل زه‌هاو، ڕۆژی ڕابردوو به هه‌واڵده‌ریی حكومه‌تیی ئیلنای ڕاگه‌یاند كه به هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كانێكسی و هه‌ڵكردنی بای توند كۆمه‌ڵێك له خێوه‌ت و كانێكسهكانی ده‌ورووبه‌ریشی له ئاوایی پاونار له نزیك زانكۆی په‌یام نووری ئه‌و شاره ڕووی داوه و ئاگره‌كه فراوان بووه‌ته‌وه.
ناوبراو له به‌شێك له قسه‌كانیدا گوتی، مه‌ودای نێوان كانێكس و خێوهتهكان ناستانداردن و هێزه‌كانی فراكهوتنیش ڕێگه‌یان نه‌بووه به باشی ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هه‌روه‌ها جه‌ماڵی نیا گوتی، تا ڕاده‌یه‌ك پێداویستییه‌كانمان بۆ ته‌یار كردوون و داوای له‌و بنه‌ماڵانه‌ش كرد كه خانووه‌كانیان پێویستی به ته‌عمیر و نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه به زووترین كات ده‌ست پێبكه‌نه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه نێو خانووه‌كانیان. تا ئێستا به هۆی ئه‌و با تونده‌وه 300 كانێكس و خێوه‌ت بۆ زیانبه‌ركه‌وتووان ئاماده كراوه.
له سه‌ره‌تای ڕوودانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و خهبهرییهكان به توندی ڕه‌خنه‌یان له پێڕاگه‌یشتنی ڕێژیم گرت و و تا ئه‌وه‌ی كه له به‌ره‌به‌ری ساڵی نوێ‌دا حه‌سه‌ن ڕۆحانیان كێشایه ئه‌و پارێزگایه و ئه‌ویش به‌ڵینی ئه‌وه‌ی پێدان كه باوردۆخهكه به خێرایی باش ده‌كه‌ینه‌وه.
شایانی باسه له بوومه‌له‌رزه‌ی پارێزگای كرماشان 569 كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و به هه‌زاران كه‌س بریندار بوون و نزیك به 70 هه‌زار كه‌س ئاواره‌ی بوون و ماڵه‌كانیان ڕووخا كه ئه‌و ئاماره زیاتر بۆ شاری سه‌رپێل زه‌هاو ده‌گه‌ڕێته‌وه.