بەندکراوێکی سیاسی کورد لەلایەن یەکێک لە قازییەکانی پەروەندەکەی بێڕێزی پێکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی “محەممەد ئەمین ئاگووشی” لە لایەن قازی پەروەندەکەیەوە بە ناوی”عەلیڕەزا” هەڵسووکوتی نەشیاو و بێڕێزی پێکرا.
ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە کە لە ساڵی ١٣٨٨ لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەدواداچوونی بەڕێوەچوونی پەروەندەکەی سەردانی ئەو قازییە دەکا کە لەگەڵ بێڕێزی و بێحورمەتیی ناوبراو بەرەوڕوو دەبێتەوە.
بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوبراو، کاتێک ئەو بەندکراوە سیاسییە کوردە لەگەڵ هەڵسووکەوتی نەشیاوی ئەو قازییە بەرەوڕوو دەبێتەوە، ناڕەزایەتی لە هەمبەر ئەو کردەوەیە دەردەبڕێ و عەلیڕەزاش بڕیاری دەرکردنی محەممەدئەمین ئاگووشی دەدا.
شایانی باسە محەممەد ئەمین ئاگووشی لەگەڵ ئیرەج محەممەدی و ئەحمەد پۆڵادخانی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی د`بەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، ساڵی ١٣٨٦ دەسبەسەر کرا.