ولادیمێر پوتین جارێكی بۆ جارێکی دیکە بە سەرۆكی رووسیە هەڵبژێردرایەوە.
میدیاكانی رووسیە بڵاویان كردەوە ولادیمێر پوتین بۆ ٦ ساڵی دیکە سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی گرتەوە دەست ئەمەش بەگوێرەی ئەنجامە سەرەتاییەكانی هەڵبژاردنی رووسیە، كە تیایدا پوتین ڕێژەی سەدی ٧٦ دەنگەكانی بەدەست هێناوە.
پوتین ساڵی ١٣٧٨ بۆ یەكەم جار چووەتە نێو ژیانی سیاسی، كە تیایدا پۆستی جێگری یەكەمی سەرۆك وەزیرانی وەرگرت.
سەرۆكی رووسیە بۆ یەكەم جار لە ساڵی ١٣٧٩ دا تا ساڵی ١٣٨٧ لە ٢ هەڵبژاردندا پۆستی سەرۆكایەتی رووسیەی بەدەست هێنا، دواتر لە ١٣٩٠ دا بۆ جاری سێیەم بە سەرۆكی رووسیە هەڵبژێردرایەوە.