باب كرۆكێر سه‌ناتۆری كۆماریخوازی و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی سه‌نای ئه‌مریكا ده‌ڵێ، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، دۆناڵد ترامپ له ڕێكه‌وتنی ناوكی ئێران و ئورووپا بكشێته‌وه.
باب كرۆكێر، سه‌ناتۆری كۆماریخوازی ئه‌مریكا به تلویزیۆنی سی بی ئێسی ڕاگه‌یاند كه مانگی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ ڕێكه‌وتنی ناوكی ئێران هه‌ڵای لێده‌كه‌وێته‌وه و شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه كه دۆناڵد ترامپ، سه‌ركۆماری ئه‌مریكا ڕێكه‌وتنی ناوكی له‌گه‌ڵ ئێران درێژ نه‌كاته‌وه یه‌كلایه‌نه بكشێته‌وه.
ناوبراو له وه‌ڵامی پرسیاری ئایا ترامپ له‌و ڕێكه‌وتنه ده‌كشێته‌وه زۆر به ڕاشكاوانه گوتی، “به‌ڵی له ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و ڕۆژاوا ده‌كشێته‌وه.”
كۆماری ئیسلامیی ئێران، گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و دواییانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به مه‌ترسی بۆسه‌ر ڕێكه‌وتنی ناوكی ده‌زانێ و له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه له‌وانه‌یه واشنگتۆن بكشێته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌ش ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه له پاش ڕێكه‌وتنی ناوكییه‌وه تا ئێستا ئێران زیاتر ده‌ستی ئاواڵا بووه و زیاتر له جاران ده‌ست له كاروباری وڵاتان وه‌رده‌دا. ئه‌مریكا خوازیاری پێداچوونه‌وه به ڕێكه‌وتنی ناوكییه كه كۆماری ئیسلامیی ئێرانیش به به هێڵی سووری ده‌زانێ و هه‌موو جارێ ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه وڵاتانی ئورووپا تا ئێستا چه‌ندین جار به‌ڕاشكاوی ڕایانگه‌یاندووه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆڵی تێكده‌رانه له ناوچه‌دا ده‌گێرێ.
كاربه‌ده‌ستانی فه‌رانسه، بریتانیا و ئاڵمان یه‌كێك له وڵاته به‌هێزانه‌ی ئورووپان كه به‌رده‌وام ده‌ڵێن، به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ به‌رته‌سك بكرێته‌وه.
پێشتریش هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاتانی بریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان پێشنیاری گه‌مارۆی نوێیان دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه ئه‌ویش به هۆی په‌ره‌پێدانی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی ئه‌و وڵاته‌یه كه كاردانه‌وه‌ی عه‌باس عێراقچیی لێكهوتهوه.