Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۳۰ ی ره‌زبه‌ری ۱۳۹۷ | 22/10/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

بۆ یادی سی ساڵەی کارەساتی حەڵەبجە لە زانکۆی تەورێز ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو

17/03/2018 | 19:09:39
+A
-A

خوێندکارانی کوردی لە زانکۆی تەورێز بە ڕێوەبردنی ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە کارەساتی حەڵەبجە ، بە هەستێکی نەتەوەییەوە کۆمەڵکوژی گەلی کوردیان بەدەستی نەیاران و دوژمنانی ئەو گەلە سەرلەنوێ مەحکووم کرد.
رۆژی ٢٥ڕەشەمە کە هاوکاتە لەگەل رۆژیادی کارەساتی دڵتەزینی حەڵەبجە،  بە دەسپێشخەریی خوێندکارانی نیشتماندۆستی کورد لە زانکۆی تەورێز   لە ڕیوڕەسمێکدا ئەو یادە، وەکوو بەشێک لە مێژووی ژینۆسایدی گەلی کورد  کرایەوە و،  کۆمەلیک بڕگەی هونەری پیشکەش کران.

لە سییەمین ساڵیادی  کارەساتی حەڵەبجە،  خوێندکارانی کوردی زانکۆی تەورێز لە کۆرێکی تایبەت بەوبۆنەوە بە خوێندنەوەی شێعر و گۆرانی و هەروەها بابەتی پێوەندی‌دار بۆ جارێکی دیکە ئەو جینایەتەیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدان و قوربانیانی ئەو کارەساتەیان بەرز ڕاگرت.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە درێژەی پرۆسەی ئەنفال کردنی گەلی کورد لە باشووری کوردستان،  سی ساڵ لەمەوپێش لە رۆژی ٢٦ ڕەشەمە ڕێکەوتی ١٦ی مارسی ١٩٨٨ی زایینی شاری حەڵەبجە لە لایەن حکوومەتی بەعسەوە کیمیاباران کراو، لەو کارەساتە‌دا  زیاتر لە ٥٠٠٠خەڵکی بێ‌تاوان، شەهید کران.
شیاوی باسە هەمووساڵێک خوێندکاران و چالاکانی ئەدەبی و مەدەنیی کورد،  لە ساڵیادی ئەوکارەساتە، بە بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی تایبەت ڕق و بێزاری خۆیان بەرانبەر بە سەرجەم دوژمنانی گەلی کورد دەردەبڕن.