دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا، ڕۆژی ڕابردوو لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرەی وڵاتەکەی کە جێبەجێکردنی دۆخی نائاسایی نیشتمانیی لە بەرانبەر ئێرانی بۆ ماوەی یەکساڵی دیکە درێژە کردەوە.
لە بەشێکی ئەو نامەیەدا کە لە ماڵپەڕی کۆشکی سپی بڵاو کراوەتەوە، هاتووە لە ١٥ی مارسی ساڵی ١٩٩٥سەرکۆماری ئەو کاتی ئەمریکا بە بڕیاری ١٢٥٩٧، لە بەرانبەر ئێران باردۆخی نائاسایی میللیی ڕاگەیاند، هەتا بتوانێ بە هەڕەشەی نائاسایی لەدژی ئاسایشی نەتەوەیی، سیاسەتی دەرەوە و ئابووریی ئەمریکا لە بەرانبەر هەڕەشە مەترسییەکانی ئێراندا بوەستێتەوە.
بیل کلینتۆن، سەرکۆماری ئەو کاتی ئەمریکا لە ساڵی 1995 کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پشتیوانی کردن لە تیرۆریزم، هۆکاری لاوازیی پرۆسەی ئاشتیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەوڵدان بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی کۆمەڵکوژ تاوانبار کرد و لە ئاکامدا ئەو بڕیارەی لە ساڵی ١٩٩٥ لەدژی ڕێژیمی ئێران دەکرد و بۆ ماوەی ١٥ ساڵە هەموو ساڵێک ٩٠ ڕۆژ پێش هەڵوەشانەوەی درێژ دەکرێتەوە.