به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق 2 كه‌س له سه‌قز و قه‌سری شیرین زیانیان به‌ركه‌وت.
به‌پێی ڕاپۆرتی “مین و ژیان” ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق له سنووری پاسگای هه‌رمێدۆڵی سه‌قز برینداربوو.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه ڕۆژی ڕابردوو سربازێك به ناوی محه‌ممه‌د حه‌یده‌ری له پاسگای هه‌رمێدۆڵی سه‌ربه شاری سه‌قز وه‌سه‌ر مین په‌ڕی و لاقێكی په‌ڕی و سه‌رو چاویشی زیانی به‌ركه‌وت و به خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی به ناوی ئیمان له‌و شاره گواسترایه‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا شۆفیری بۆلدوزێرێك له كاتی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مین له نێوان قه‌سری شیرین – نه‌فت شار به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی دژه تانك تووشی مهوجگرتوویی ده‌بێ.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 7 حاڵه‌ت ته‌قینه‌وه له قه‌سری شیرین ڕووی داوه. ساڵی پێشوو سه‌رجه‌م له ناوچه‌ی قه‌سری شیرین 20 حاڵه‌ت ته‌قینه‌وه‌ی مین ڕاگه‌یه‌ندراوه كه 12 كه‌سیان بریندار بوون و 8 كه‌سیان شه‌پۆلی ده‌نگ گرتوونی كه زۆربه‌ی زیان به‌ركه‌وتووان خه‌ڵكی خۆجێیی بوون خه‌ساره‌تی گیانی و ماڵی‌یان لێكه‌وتووه.
ڕێوڕه‌سمی خاوێنكردنه‌وه‌ی 700 هه‌زار هێكتار له مین له پارێزگای كرماشان له ساڵی 1391 له حاڵیكدایه كه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر له‌و ناوچانه‌یه مینی قوربانی ده‌گرێ.
قه‌سری شیرین به حه‌شیمه‌تی زیاتر له 27 هه‌زار كه‌س له ڕۆژاوای پارێزگای كرماشان هه‌ڵكه‌وتووه و 186 كیلۆمیتری سنوور له‌گه‌ڵ خاكی عێراق هه‌یه كه له شه‌ڕی 8 ساڵه 2 ساڵ له‌به‌ر ده‌ست هێزه‌كانی عێراقدا بوو.
ناوچه‌ی قه‌سری شیرین زیاتر له 42 هه‌زار كیلۆمیتری چوارگۆشه‌ی زه‌ویی چێندراوی مینی هه‌بوو كه به‌شێكی به ناو خاوێن كراوه‌ته‌وه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ كه‌ترسی گیانی و ماڵی بۆ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچهیهههیه.
ده‌وڵه‌ت ئێرانیش له به‌رهه‌مهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ر و هه‌نارده كردنی به‌رده‌وامه و ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه به‌كارهێنانی مین بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی سنووره‌كانی زۆر به كه‌ڵكه.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، پاكستان و عێراق مینڕێژ كردووه و هه‌روه‌ها له ترسی دزه‌كردنی پێشمه‌رگه‌ی حیزبه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی ئێران سنووره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانی به گشتی مینڕێژ كردووه.