دوای تێپەڕبوونی سێ رۆژ لە تیرۆر کرانی شەهید قادرقادری ، شەپۆلی هاوخەمی و مەحکووم کردنی ئەو کردەوەیە هەر بەردەوامە.
شوڕای دێموکراسیخوازانی ئێران پێکهاتوو لە ١٠ لایەن و ڕێکخراوی سیاسیی ئێران و کوردستان لە بەیاننامەیەکدا دوو کردەوەی تیرۆریستی لە خاکی باشوور ، بە دژی تێکۆشەرانی دێموکرات مەحکووم کرد.
لە بەشێک لە بەیاننامەی شوڕای دێموکراسیخوزانی ئێران بە ئاوردانەوەیەک لە پیلان و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی بەدژی گەلانی نێو جوغرافیای ئێران بەتایبەتی گەلی کورددا هاتووە: کۆماری ئیسلامی دەبێ بزانێ بەوەگەڕخستنی تیرۆر و مرۆڤکوژی لە دەرەوەی سنوورەکان، ناتوانێ پێش بەڕووخانی دەسەڵاتە گەندەڵەکەی بگرێ. نموونەکەشی کوشتنی لاوان لە شەقامەکانی ئێران و بزووتنەوەی مانگی بەفرانبار و قەتڵوعامی زیندانیانی سیاسی بەناوی خۆکوژی، جەڵتەلێدان و یان هەر درۆیەکیتر؛ هەرگیز ناتوانێ پێش بە بزووتنەوەی بەرەوپێش و ناڕەزایەتییەکانی دژی سەرەڕۆیی بگرێ.
هەروەها یەکیەتیی فیدائیانی خەڵکی ئێران بە دەرکردنی پەیامێک : تیرۆری حەوتووی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان دژ بە حیزبەکانی کوردی ئێرانی مەحکووم کرد و لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان هاوخەمی کرد.
یەکیەتیی فیدائیانی خەڵکی ئێران دەڵێین: تیرۆری چالاکانی سیاسی و سەرجەم ناڕازییان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەردەوام یەکێک لەو ئامرازانەی فشاری ڕێژیم بۆ کوشتار و دروستکردنی کەشی ترس و دڵەڕواکێ لەنێو خەڵکدا بووە، بێ خەبەر لەوەی خەڵک و بزووتنەوە بەربڵاوەکەی بەو کردەوە ناجوامێرانە و وەحشییانە لە جاران زیاتر لەسەر ویستەکانیان سوورترو پێداگرتر دەبن.
لە درێژەی هاوخەمی کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و شەرمەزار کردنی کۆماری ئیسلامی، بەرەی ئەهلی سوننەت”یش لەو پێوەندییەدا هەڵویستی گرت و پەیامی سەرەخۆشی کردنی بۆ حیزبی دێموکراتی کوردستان ناردوە.
لە بەشێک لە پەیامەکەیان ڕایانگەیاندوە: بەرەی ئەهلی سوننەت وێڕانی مەحکوومکردنی ئەو کردەوە غەیرە ئیسلامییە، خوازیاری جێکەوتنی زمانی دیالۆگ و لابردنی کلتووری تیرۆر و تیرۆریزمە.
بەرەی ئەهلی سوننەت چاوەڕوانی لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن ئەوەیە کە بە هاوکاری و هەماهەنگیی زیاترەوە بۆ دەستبەرکردنی عەداڵەت و لابردنی نیزامی ویلایەتی فەقیهـ، بەرەو قۆناغێکی نوێ لە چالاکییە سیاسییەکانیان هەنگاو هەڵبگرن
هەروەها ڕێکخراوی موجاهیدنی خهڵقی ئێران له ماڵپهڕی ناوهندیی خۆیاندا تێرۆری قادر قادری، شههیدی نوێی حیزبی دێموکراتی مهحکوم کرد که به دهستی نێردراوانی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کرا.
ڕێکخراوی مجاهیدین لهگهڵ بڵاوکردنهوهی ههواڵی تێرۆری کاک قادر قادری، وێڕای دهربڕینی هاوخهمیی خۆی لهگهڵ حیزبی دێموکراتی کوردستان و پێشمهرگهکانی ئهم حیزبه، ئهو تێرۆرهی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی مهحکووم کردوه.