لاوێکی کورد خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری مەهاباد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ و پاش لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵكی کوردستان، کەسێکی بە ناوی موحسێن ئەحمەدی، تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی گوندی سەهۆڵانی سەر بە شاری مەهاباد کە سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات لەو شاری مەهاباد بانگ کرا.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ناوبرا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکرانی ڕایگەیاند: ئیدارەی ئیتلاعات پاش گەڕانەوەی موحسێن لە هەرێمی کوردستان، ناوبراویان بانگ و پاش ٢ کاتژمێر لێپرسینەوە، بە نووسراوە بەڵێنییان لێ وەرگرتووە، کە جارێکی دیکە سەردانی هەرێمی کوردستان نەکا.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئیدارەی ئیتلاعات بەو لاوە کوردەیان گوتووە، مەبەستی تۆ لە چوون بۆ هەرێمی کوردستان، سەردانی یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و چاوپێکەوتن لەگەڵ پێشمەرگەکانی ئەو حیزبە بووە.
شایانی باسە لە ماوەی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر کەسێکیان دەسبەسەر کردبێ تۆمەتی پێوەندیدارە بە حیزبە کوردییەکانی دژبەرێ ڕێژیم مەحکوم کردوە