ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان تیرۆركردنی چالاكانی سیاسیی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به توندی مه‌حكوم كرد.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی لەهەمبەر تیرۆری تێکۆشەرانی دێموکرات پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کورستان‌دا هاتووە:
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا 3 كه‌س له پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی حیزبه‌كانی دێموكرات له ده‌ره‌وه‌ی ئێران تیرۆركران.
له دوو ڕووداوی جیاجیادا له هه‌رێمی كوردستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمێك به ماشێنی سه‌لاح ڕه‌حمانی له كاربه‌ده‌ستانی پله به‌رزی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له ئاكامدا كوڕه‌كه‌ی به ناوی سه‌باح ڕه‌حمانی گیانی له ده‌ست دا.
هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا له یه‌كێك له شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كاربه‌ده‌ستێكی پله به‌رزی دیكه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان به ناوی قادر قادری له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه وه‌به‌ر گولان درا و گیانی له ده‌ستدا.
دوو لقی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و حیزبی دێموكراتی كوردستان له ئۆپۆزیسیۆنه چالاكه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاكی ده‌كه‌ن. ئه‌و دوو حیزبه كه چه‌ند ده‌یه‌یه كه پێشینه‌ی خه‌باتیان بۆ دیاری كردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كه‌یان هه‌یه كه له باشووری كوردستان جێگیر بوون مه‌قه‌ڕ و دامودهزگایان دامه‌زارندووه. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ده‌یه‌یه‌دا به‌رده‌وام له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه هێرشی تیرۆریستیان كراوه‌ته سه‌ر. بۆ نموونه تیرۆركردنی دوكتور عه‌بدوڕه‌حمان قاسملوو و دوكتور سادق شه‌ڕه‌فكه‌ندی له ڕێبه‌رانی ناسراوی كورد له دوو ڕووداوی تیرۆریستی جیاوازدا له ویییهن له ئۆتریش و له برلینی ئاڵمان گیانیان له ده‌ست دا.
ڕێكخراوی داكۆكی له مافی مرۆڤی كوردستان وێڕای به‌داخبوون له‌و ڕووداوه ناخۆشانه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی تیرۆر و دانانه‌وه‌ی بۆمب كه به شێوه‌ی كرده‌یی كوشتن و بڕینی چالاكانی سیاسی و ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، مه‌حكوم ده‌كا و داوای له كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان كردووه كه به‌دواداچوون به‌و كرده‌وه تیرۆریستیانه‌دا بكا كه به به‌رنامه و پیلان داڕێژراون و هاوكات داوا له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی ده‌كا كه ئاگایان له گیان و ئه‌منیه‌تی چالاكانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان بێ.
شیاوی باسە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لە ٢٠ خاکەلێوەی ساڵی 1384ی هەتاوی لە لایەن محەممەد سدێق کەبوودوەندوە دامەزرا.