به‌ڕێزان ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات و بەشدارانی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی کاک قادر قادری!
له‌لایه‌ن کۆمەڵە، ڕێکخراوی کوردستانیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە و له قۆڵایی دڵمانه‌وه سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌مووتان ده‌کەین و به‌شداری خه‌متانین بۆ له‌ده‌ستدانی کاک قادر.
ڕووداوی تێرۆری کاک قادر قادری دڕێژه‌ی سیاسه‌تێکه که له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و لە چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕچاوی کردووه. ئه‌وه‌ی که له دەیەی 90ی زایینیی‌دا له هه‌رێمی کوردستان ڕووی دا و بینیمان کە زیاتر له 300 که‌س له ئه‌ندام و پێشمه‌رگه و کادر و ته‌نانه‌ت که‌سانێک که فه‌قه‌ت تاوانیان ئه‌وه بوو که سنووریان به‌زاندبوو و خه‌ڵکی ئه‌ودیو بوون و هاتبوونه ئێره، بەڵام به ده‌ستی ڕه‌شی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کران. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش کۆمه‌ڵێک لە ڕێبه‌رانی حیزبه‌کان و هه‌روه‌ها تێکۆشه‌رانی سیاسی تیرۆر کران و ئه‌و ڕووداوه‌ی که له شه‌وی یه‌لدا لێره له ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات کوردستان ڕووی دا، ئه‌وه‌ی که حه‌وتووی ڕابردوو له حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران ڕووی دا و، ئه‌وه‌ش که دوێنێ به گیانبه‌ختکردنی کاک قادر قادری ڕووی دا، هه‌موویی ئه‌وانه سه‌ره‌داوێکه که ده‌چێته‌وه لای کۆماری ئیسلامی. هه‌مووی ئه‌وانه تاوانێکه که کۆماری ئیسلامی دەیکا. به‌ڵام ئەوەی کە بۆ ئه‌مڕۆکه ئه‌م کاره ئه‌کا هۆکاره‌که‌ی بۆ حقیقهتێکی ساده ده‌گه‌ڕێته‌وه که ده‌چێته‌وه نێو کۆمه‌ڵگەی ئێران.
دەزانین کە له دوو مانگی ڕابردوودا کۆمه‌ڵگەی ئێران خرۆشا و جۆش و خڕۆشێکی بێوێنه دژ به کۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێ کرد. کۆماری ئیسلامی هه‌ستی به مه‌رگ کرد. کۆماری ئیسلامی یه‌که‌م جار بوو له‌و ئاسته‌دا و له دوای ڕاپه‌ڕینی 57 ناڕەزایەتییەکی ئاوا بە چاوی خۆی ببینێ کە له زیاتر له 100 شار خه‌ڵک دڕۆشمی “مه‌رگ بۆ دیکتاتۆر”و “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ هه‌ر دوو باڵه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی” بڵێنەوە. له کوردستاندا کۆماری ئیسلامی ده‌زانێ له‌سه‌ر پۆلووی ئاوڕ خه‌ریکه ده‌سته‌ڵاتدارێتی ده‌کا، ده‌زانێ له‌و کۆمه‌ڵگەیه‌دا حیزبی سیاسیی تێدایه که ئیعتباریان هه‌یه، ده‌زانێ چێهره و کادر و که‌سانی تێکۆشهڕیان تێدایه که خه‌ڵک خۆشیان ده‌وێن. کۆماری ئیسلامی ئه‌و تیرۆرانه‌ی که لێره کردی له ماوه‌ی یه‌ک حەوتووی ڕابردوودا که دڕێژه‌ی تیرۆر و جینایه‌ته‌کانی دیکه‌یه‌تی، له راستیدا بۆ ئه‌وه‌یه که ژاری چاو له خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات کوردستان بگرێ، به‌ڵام خه‌یاڵی خاوه. ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی‌دا ڕاوستاوه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ڕۆژانه جەنازه‌ی کوڕه‌کان و کچه‌کانیان بۆ ده‌به‌نه‌وه به ناوی ئه‌وه که‌خۆیان کوشتوە له زیندانه‌کاندا، ئەو خەڵکە ده‌زانن ئه‌و ده‌سته هه‌ر ئه‌و ده‌سته‌یه که کاک قادریشی کوشت، کاک قادریشی تیرۆر کرد؛ بۆیه کۆماری ئیسلامی وه‌حشه‌تی هه‌یه له تێکۆشه‌ڕانی سیاسی، له خه‌باتکارانی سیاسی و له هێز و لایه‌نه سیاسیییه‌کان دهتڕسێ بۆیه جینایه‌تی ئاوا ده‌کا. هه‌ر بۆیه ده‌بێ پێش هه‌موو که‌سێک حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستانی ئێران وشیار بین و به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتری و به دەرفەت نەدان به کۆماری ئیسلامی، به نه‌هێشتنی خاڵی لاواز که بتوانێ ئاوا وەگیرمان بێنێ؛ نابێ بێڵین ئه‌و جینایه‌تانه بکا. ده‌بێ هاوکاریی بکه‌ین له‌گه‌ڵ یه‌کتر و بێجگه له‌وه خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێ به‌له‌ده‌ستدانی هه‌ر تێکۆشهڕێکیان له‌به‌رامبه‌ر جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی یه‌کگرتوویی و وه‌ره‌یان سه‌د به‌رابه‌ر زیاتر بێ بۆ له گۆڕنانی ئه‌م ڕێژێمه دیکتاتوره. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ بزانن ئه‌مه ته‌عدا و ده‌ستدڕێژییه بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و دەستدرێژی بۆ سه‌ر حاکمییه‌تی هه‌رێمی کوردستانه. بۆیە وەک له پەیامه‌که‌ی کاک قۆباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا هاتووه و باس لە تێرۆری ئەو تێکۆشەرە دەکا؛ داوای لێ دەکەین و بە جیددی داوای لێ دەکەین که ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی کوردستاندا کۆتا بکەن. داوایان لێ ده‌کەین به‌ر بەو تیرۆرانه بگرن و داوایان لێ ده‌کەین به‌ر به هاتوچۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی له هه‌ولێر و سلێمانی و شوێنه‌کانی دیکه بگرن که هه‌مووکه‌س ده‌زانێ ئه‌وانن ئه‌و جینایه‌تانه ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها داوا له خه‌ڵکی خۆڕاگری هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کەین که تا ئێستا پشتیوانی هیز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ئێران بوون کە هەر وەک پێشوو دڵسۆزانه پشتیوانمان بن و لە هه‌ر خه‌به‌ڕێک یان ڕووداوێک یا هه‌ر شتێک کە ئاگادار ده‌بن، با ئێمە هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانیشی لێ ئاگادار بکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی نه‌خوازڕاوی دیکەی لەو چەشنە لێمان ڕوو نه‌دا.
جارێکی دیکه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی کاک قادر و له هاوسه‌نگه‌رانی و له ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌که‌م و هاوخه‌میی خۆمانتان له‌گه‌ڵ دووپات ده‌کەینه‌وه.
یادی به‌خێر بێ.