هاوسەری چالاکێکی مەدەنیی کورد، خەڵکی شاری سەقز، لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب لەو شارە دادگایی کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ڕەشەممە، نەجیبە ساڵحزادە، ژنە چالاکی مەدەنیی کورد، لە شاری سەقز و هاوسەری مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاریی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای وتووێژ لەگەڵ ڕاگەیاندنە بیانییەکان و دەرەوەی وڵات بەتایبەتی ڕادیو پەیام و تیڤی رو در رو” لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب لە شاری سەقز دادگایی کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە، وێڕای ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتە، لە دادگا ڕایگەیاند: “ئەگەر پشتیوانیکردن لە هاوسەرەکەم یانی مەحموود ساڵحی پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ئەژمار بێ، من هیچ قسەیەکم بۆ گوتن نیە”.
دادگایی کردنی ئەو چالاکە مەدەنییە، تەنیا نێو کاتژمێری خایاند و پێیان ڕاگەیەند چاوەڕێی حوکمەکەت بە.
ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕێبەندان، ناوبراو بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی” لە لقی ٣ی دادگوستەری لە شاری سەقز بە تاوانبار ناسرا