دیوانی باڵای ئه‌مریكا ناڕه‌زایه‌تیی بانكی میللیی ئێرانی له هه‌مبه‌ر په‌روه‌نده‌ی غه‌رامه‌تی تیرۆریزم ڕه‌د ده‌كاته‌وه.
دیوانی باڵای ئه‌مریكا، ڕۆژی ڕابردوو ناڕه‌زایه‌تیی بانكی میللیی ئێرانی له هه‌مبه‌ر حوكمی سزادانی له داگا ڕه‌د كرده‌وه. ئه‌و حوكمه سه‌باره‌ت به قوربانیان هێرشه تیرۆریستییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیا چه‌كداره‌كانی پێوه‌ندیدار و پشتیوانی ئه‌و وڵاته به میلیۆنان دۆلار سزای بۆ دیاری كراوه كه ده‌بێ، له دارایی ده‌وڵه‌تی ئێران بدرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز، حوكمی دادگای پێشوو به كۆمه‌ڵێك له شكایه‌تكه‌رانی ئێران ده‌بێ كۆماری ئیسلامیی ئێران بڕی نزیك به 17 میلیارد و 600 میلیۆن دۆلار قه‌رزی دوو دامه‌زراوه‌ی ماڵیی ئه‌مریكا بۆ بانكی میللی، نزیك به یه‌ک میلیارد دۆلاری دیكه كه له لایه‌ن دادگاكانهوهی مه‌حكوم كراوه ده‌بێ بیدا.
شیركه‌ته‌كانی ویزا و فرانكلین ریسورسز ئه‌و بڕه پاره‌یه به كارته‌كانی ئیعتباریی مشته‌رییه‌كانی له ئێران به‌كار هێناوه و ده‌بی بدرێته‌وه.
حوكمی ڕۆژی ڕابردووی دادگای ئه‌مریكا ئه‌وه دووهه‌مین حوكم له ماوه‌ی یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودایه كه كۆماری ئیسلامی به پشتیوانی كردن له تیرۆریزم مه‌حكوم ده‌كا و ده‌بێ سزای نه‌غدی بدا.