پێنج رۆژ لەمەوپێش عەتا ئەحمەدی تەمەن ٢٨ساڵ خەڵکی ئاوایی “چۆڕ” سەر بەشاری مەریوان هەوڵی خۆکوژیی داوەو, پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە دوای ٥ رۆژ گیانی لەدەست دا.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە کەسی ناوبراو لە نەخۆشخانەی سنە رۆژی ڕابردوو ١٣ی ڕەشەمە گیانی لە دەست داوەو تا ئیستاش هۆکاری خۆکوژی کردنی ئەو لاوە ناروون ماوەتەوە.
خۆکوژی دیارده‌یه‌کی دیکه‌ی زبری پێشلکاریی مافی مرۆڤه که له سۆنگه‌ی خه‌مساردی و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان به‌رده‌وام له په‌ره‌سه‌ندن دایه. له پاییزی ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه، ١٦ که‌س له کوردستان به‌هۆی خۆکوژییه‌وه کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه که که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٨ ساڵ و به ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بووه. ئاماری خۆکوژییه‌کان له وه‌رزی هاویندا ٣٤کهس و له وه‌رزی به‌هاردا ٢٣که‌س بووه. به‌و پێیه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا سه‌ره‌تای زستان ٦٣ که‌س له کوردستان له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه