وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند كه تۆڕێكی چه‌كداری سه‌ربه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی ده‌سبه‌سه‌ر كرد كه له هه‌وڵی تیرۆركردنی كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌دا بوون.
وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین، ڕۆژی ڕابردوو تۆڕێكی نهێنیی میلیشیای چه‌كداری سه‌ربه سپای پاسدارانی ده‌سبه‌سه‌ر كرد و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو چه‌كوچۆڵ و ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی داگیراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران تا ئێسیتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی له خۆی نیشان نه‌داوه و به‌ڵام پێشتر چه‌ندین گرووپی سه‌ربه كۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ركرابوون كه هه‌موو جارێ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕه‌د كراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین، خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منیه‌تی وڵاته‌كه‌یان گرووپێكی تیرۆریستیی سه‌ربه سپای پاسدارانی هه‌ڵوه‌شاندووته‌وه و ده‌سبه‌سه‌ری كردوون كه ئه‌و گرووپه دانیان به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی منامه دانابوو.
دادستانی به‌حره‌ین مانگی خهڵوهوهریش له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا 10 كه‌سی له گرووپێكی تیرۆریستی ده‌سبه‌سه‌ر كردووه كه هه‌موویان پێوه‌ندییان به سپای پاسدارانی ئێرانه‌وه هه‌بووه هه‌موویان حوكمی زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ بڕاوه‌ته‌وه.
پێشتر له كاردانه‌وه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی گرووپ تیرۆریسته‌كانی ئێران له به‌حره‌ین به‌هرام قاسمی، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌مبه‌ر به‌یاننامه‌ی به‌حره‌ین گوتبووی، “ئیزنتان ناده‌ین باس له شكۆ و ژیار كۆنی ئێران بكه‌ن.”