له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا٢ كه‌س له پارێزگای ئیلام ئێعدام كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێو خۆییه‌كان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دوو كه‌س به ناوه‌كانی مێهدی كازم نیا، ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ له به‌ندیخانه‌ی شاری ئیلام و ئێحسان یه‌عقووبی كوڕی غوڵامڕه‌زا، خه‌ڵكی شاری ئابدانان له هه‌مان زیندان ئێعدام كران.
هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی شوڕای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو بڵاو كرایه‌وه كه تێدا هاتبوو له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٤٨٢ كه‌س له شاره جیاجیاكانی ئێران ئێعدام كراون كه له‌و ڕێژهیه١١٢ كه‌سیان كورد بوون كه له زیندانی پارێزگاكانی ورمێ، سنه، كرماشان، لۆڕستان، ئیلام، خۆراسانی باكوور، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و قه‌زوێن ئێعدام كراون.
به‌پێی ئاماری ئێعدامكراوان له ئاستی ئێران‌دا سه‌دی 19ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ و پاشان ئێعدام ده‌كرێن، كورد بوون و زۆربه‌یان به تۆمه‌تی سیاسی و مه‌زهه‌بی ده‌سبه‌سه‌ر كراون.