پێشمەرگەیەمی پێشووی حیزب، خەڵکی ناوچەی سەقز بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لەشاری سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، رۆژی ٩ی ڕەشەمە پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات بەناوی ئەمجەد ئەحمەدی کە چەند ساڵ وەکوو پێشمەرگەو کادری دەرمانی لە نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات خزمەتی کردوە ، بە هۆی نەخۆشی لە شاری کەرەج کۆچیدوایی کردوە.
ئەمجەد ئەحمەدی خەڵکی ئاوایی شەمسەی ناوچەی زیویەی سەقز نیزیک بە دەساڵ پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووەو لە چەندین دەرگیری و عەمەلیاتی ئەو حیزبە بەشدار بووە.
شیاوی باسە ئەو تێکۆشەرە دواتر بە هۆی کێشەی تاکەکەسییەوە وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوەو ، گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی و، نیشتەجێی شاری کەرەج دەبێ.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەکوو وەفایەک بۆ خزمەتەکانی ئەو تێکۆشەرە، پرسەو سەرەخۆشی خۆی پێشکەش بە خەڵکی ناوچەی سەقز و، بەتایبەتی بنەماڵەی ئەو ئازیزە دەکاو ، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.