له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا سه‌دی 4 و نیو ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له ئێران به‌رز بووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی “خانه‌ی میلله‌ت” محه‌ممه‌دعه‌لی پوورموختاری وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له جێبه‌جێ نه‌كردنی قانوون زیندان له ساڵی 1396 گوتی؛ له ماوه‌ی نزیك به یه‌ك ساڵ له چاو ساڵی پێشوو واته ساڵی 1395 ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له ئێران سه‌دی 4 و نیو به‌رزبووه‌ته‌وه. “هه‌ر بۆیه ڕوون و ئاشكرایه كه قازییه‌كان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی قانوون و به‌خشنامه‌كانی سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی پێبه‌ند نه‌بوون.”
له ئێران بۆ هه‌ر 100 كه‌س 12 قازی هه‌یه. له هه‌ر یه‌ك ساڵدا زیاتر له 220 هه‌زار كه‌س له ئێران به هۆكاری جیاجیا ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
به پێی ئاماره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران هه‌ر ئێستا له ئاستی ئێران‌دا 11 هه‌زار قازی چالاكن كه له‌و ڕێژه‌یه نزیك به 10 هه‌زار و 200 كه‌سیان له دادگاكانی سه‌راسه‌ری ئێران، 400 كه‌سیان له پۆسته‌كانی دیكه‌ی قه‌زایی وه‌ك دیوانی باڵا و دیوانی به ناو عه‌داڵه‌تی ئیداری كار ده‌كه‌ن و 200 قازی دیكه‌ش سه‌ربه ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كانی ده‌زگای قه‌زایی و 50ش له ستادی به ناو “قوه” چالاكن. نزیكه‌ی سه‌دی 8/5 له ژنان پێك هاتوون.
حوجه‌تولئیسلام عه‌لیڕه‌زا ئه‌مینی، جێگری بواری ئینسانیی ده‌زگای قه‌زایی ڕایگه‌یاند تا كۆتایی ئه‌مساڵ 908 كه‌س له ده‌زگای قه‌زایی وه‌ك قازی داده‌مه‌زرێن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و ڕۆژێك پێشتر غوڵام‌حوسێن مۆحسێنی ئیژه‌یی وه‌ته‌بێژ و جێگری یه‌كه‌می ده‌زگای قه‌زایی ڕایگه‌یاندبوو كه له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می په‌ره‌پێدان و گه‌شه، 4 هه‌زار قازی له ده‌زگای قه‌زایی ده‌ست به كار ده‌بن و ده‌وڵه‌ت و مه‌جلیسیش ده‌بێ له بیری دابینكردنی بوودجه‌ی پێویست بۆ ئه‌و كه‌سانه بن.
عه‌بدولكه‌ریم لاهیجی، مافناسی ناسراو و، چالاكی مافی مرۆڤ له پاریس گوتی، له كۆماری ئیسلامیی ئێران و به تایبه‌ت له ده‌زگای قه‌زایی تا تاوان و گوناح لێك جیانه‌كرێته‌وه و كاری ده‌زگای قه‌زایی له‌وه ئاڵۆزتر و زیاتر ده‌بێ و ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه ده‌سووتێن و به‌و شێوه‌یه‌كی ئێستا ڕێژه‌ی به‌ندكراوان له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌بێ و له‌وانه‌یه له‌وه زیاتریش بێ.